سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئیستۆنیا دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە، پێشوازی کرد لە بەرێز هانو بیفکور جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئیستۆنیا.
لە میانی دیدارەکە باس لە پەیوەندی دۆستانەی نێوان عێراق و کۆماری ئیستۆنیا کرا لەگەڵ بارودۆخی سیاسی لە هەردوو وڵات و دۆخی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی و گاریگەریە جیهانییەکان.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
26 ئایار 2022