سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی ئەمینداری گشتی رێکخراوی ئۆپیک دەکات

محەممەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەکشەممە، پێشوازی کرد لە بەرێز هەیسەم غەیز ئەمینداری گشتی رێکخراوی وڵاتانی هەناردەی نەوت ( ئۆپیک).
لە میانی دیدارەکە گفتوگۆ کرا سەبارەت بە دۆخی بازاری جیهانی نەوت و سەقامگیری و پێشبینیەکانی ئایندە، جةختيش کرایەوە لەسەر ئەو رۆڵەی ” ئۆپیک” دەیگێرێت لە سەقامگیری بازاری جیهانی بۆ سەقامگیری بازاری نەوت بە بەردەوامی لە گەڵ گرنگترین ئەو ئاڵنگاریانەی روبەروی بازاری نەوت بۆتەوە و کارکردن بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری.

 

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
19 ئادار 2023