سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه پپێشوازی له‌هه‌ڵسوڕاوی كاره‌كانی باڵیۆزخانه‌ی ژاپۆن ده‌كات
په‌رله‌مانتار عامر ئه‌لفایز ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌باره‌گای لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز كینتشی ماساموتۆ هه‌ڵسوڕاوی كاره‌كانی باڵێۆزخانه‌ی ژاپۆن له‌چوارچێوه‌ی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی په‌رله‌مانی دووقۆڵی نێوان عێراق و ژاپۆن كۆبونه‌وه
له‌میانی دیدارێكدا په‌یوه‌ندی مێژوویی نێوان هه‌ردوو وڵات و هاوبه‌شی كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتووری و لێكچوونی داب و نه‌ریتی نێوان گه‌لان به‌چه‌سپاندنی په‌یوه‌ندی هاوكاری هاوبه‌ش له‌بواره‌كانی سیاسی و ئابووری و كه‌لتووری و زانستی به‌سوودوه‌رگرتن له پسپۆڕی ژاپۆنییه‌كان له‌وبوارانه‌دا و ، وێڕای ئه‌وه‌ی داوای كاراكردنی كاری لیژنه‌ی دۆستایه‌تی عێراق – ژاپۆن یان كرد له‌داهاتوودا
له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه روونیكرده‌وه دواكه‌وتنی پێكهێنانی لیژنه‌ی دۆستایه‌تی به‌هۆی بارودۆخی سایاسییه‌وه بوو كه‌هاوكات بوو له‌گه‌ڵ پێكهێنانی حكومه‌ت له‌ماوه‌ی پێشوودا و جه‌ختیشی له‌پێویستی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات كرده‌وه .
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
17 ی كانوونی دووه‌می 2023