زاملی: یاسای ئاسایشی خۆراك، سه‌ركه‌وتنی مافی هه‌ژارانه‌و چاودێری خه‌رجكردنی ئه‌و بڕه پارانه ده‌كه‌ین تێیدا هاتوه
به‌ڕێز حاكم زاملی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8ـی حوزه‌یرانی 2022، پیرۆزیایی خۆی ئاراسته‌ی گه‌لی عێراق كرد به‌بۆنه‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر یاسای “پشتیوانی به‌په‌له‌ی ئاسایشی خۆراك”و ته‌ئكیدی كرده‌وه له‌وه‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه، ده‌ستكه‌وت سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی مافی هه‌ژاران و ئه‌و چین و توێژانه‌یه دۆخیان شپرزه.
پێداگریشی له‌وه‌كرده‌وه، له‌گه‌ڵ لایه‌ن و لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا، چاودێری میكانیزمی خه‌رجكردنی ئه‌و بڕه پارانه ده‌كات له یاساكه‌دا هاتوه تا ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه بكرێت بگات به‌وانه‌ی شایه‌نین.
زاملی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، گه‌وره‌ترین ته‌حه‌دا كه روبه‌ڕوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له ماوه‌ی رابوردودا ده‌بوه‌وه خۆی له دابینكردنی داواكاری و پێویستییه‌كانی خه‌ڵكدا ده‌بینییه‌وه، بۆیه ئه‌نجومه‌ن سوربو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی یاسای “ئاسایشی خۆراك” تێپه‌ڕێنێت به ئامانجی ئه‌وه‌ی پشتیوانی له چین و توێژه هه‌ژاره‌كان بكات له رێی دابینكردنی بڕه پاره‌ی پێویست بۆ كۆبۆنی خۆراك و زیادكردنی پاره‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و گرتنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی شایه‌نی ئه‌و كۆمه‌كییه‌ن له په‌نای دابینكردنی پاره‌ی پێویست به پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی كاره‌با و باشكردنی دۆخی وانه‌بێژان و كارگێڕییه‌كان و كرێگرته‌ی رۆژانه‌و خوێنه‌ره‌وه‌ی پێوه‌ره‌كان و هه‌ڵگرانی بڕوانامه باڵاكان و ده‌رچوانی یه‌كه‌م و گرێبه‌سته‌كانی كاره‌باو نه‌وت و وه‌زاره‌ته‌كانی تر و گێڕانه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی له ریزی هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان گرێبه‌سته‌كانیان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، سوپاسی سه‌رجه‌می ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌شی كرد له ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساكه ئاماده‌ییان هه‌بو، له هه‌مان كاتدا رۆڵی گه‌وره‌ی سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی به‌رزنرخان بۆ په‌سه‌ندكردنی یاساكه‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواكارییه‌كان له قۆناغی ئێستادا له چوارچێوه‌ی یاساكه‌دا.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، كه ئه‌نجومه‌ن له‌م خوله‌ی ئێستایدا، به‌هێزه‌وه به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ده‌ركردنی ئه‌و یاسایانه‌ی له خزمه‌تی عێراق و عێراقییه‌كاندا ده‌بێت.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢٢/٦/٨