زاملی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە دەکات لە وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو بۆ تاوتوێکردنی کێشەی کەمی ئاو و دۆزینه‌وه‌ی چارەسەری خێرا
حاكم زاملی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، بڕینی به‌شه ئاوی عێراقی لەلایەن وڵاتانی دراوسێی “توركیا و ئێران” وه بە ئامانجگرتنی راستەوخۆی ژیانی ژیانی هاوڵاتییانی عێراقی دایه قه‌ڵه‌م كە ناكرێت بێده‌نگی لێ بكرێت.
جەختیشیكردەوە، ئەگەر چاره‌سه‌ره‌كان بگه‌ن به بنبه‌ست لەگەڵ ئەم وڵاتانەدا و به‌رده‌وامی بده‌ن به دانه‌نیشتن لەسەر مێزی دانوستان، ئه‌وكات ئەنجومەنی نوێنەران ناچار دەبێت یاسایەک دەربکات تا هاوکاریكردنی ئابوری و بازرگانی لەگەڵ ئه‌و دو ده‌وڵه‌ته بە تاوان بناسێنێت.
زاملی وەزارەتی دەرەوەشی بە بەشێک لە کێشەکە تاوانبار كرد، به‌وپێیه‌ی باڵیۆزی هەمیشەیی نییە لە تورکیا‌و بەشی دۆسیه‌ی ئاوی باڵیۆزخانەكه‌ی هه‌ڵوه‌شاندوه‌ته‌وه، کەمتەرخەمیشی نواندوه لە دەرکردنی یاداشتنامەی ناڕەزایەتی دژ به وڵاتانی پەیوەندیدار.
ئه‌م وتانه‌ی زاملی، له میانی سه‌رۆكایه‌تیكردنی کۆبونەوەیەکی بەپەلەی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاودا هات كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 9ـی حوزه‌یران له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی راوبۆچون و كادیرانی پێشكه‌وتوی وه‌زاره‌ته‌كه بە ئامادەبونی سەرۆکی لیژنه‌ی کشتوکاڵ و ئاوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ژمارەیەک لە ئەندامه‌كانی به مه‌به‌ستی تاوتوێکردنی قەیرانی کەمی ئاو و دانانی چارەسەری خێرا لەسەر هه‌ردو ئاستی یاسادانان و حکومەت ئه‌نجامیدا.
جێگری یه‌كه‌م ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئاستی ئاو به‌شێوه‌یه‌كی ترسناك كه‌میكردوه‌و بوه‌ته مه‌ترسی راسته‌قینه بۆ سه‌ر ژیانی هاوڵاتیان و ئایینده‌ی نه‌وه‌كان، داواشی له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كرد دانیشتنێكی به‌په‌له ئه‌نجامبدات بۆ ئه‌وه‌ی رێوشوێنی توندوتۆڵ بگیرێته‌به‌ر بۆ راگه‌شتن به چاره‌سه‌ركردنی قەیرانەکە و دروستكردنی پەیوەندی ئاوی لەگەڵ وڵاتانی خاوه‌ن سه‌رچاوه.
داواشیكرد، هه‌رچی ئامرازەکانی فشاره، کە عێراق له به‌رده‌ستیدایه لە دانوستانه‌كانیدا له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه به‌كاریبهێنێت تا چاره‌سه‌ری كۆتایی بكريَت، هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ش ئه‌نجامبدرێت بۆ ئه‌و زیاده‌ڕه‌وییانه‌ی كراونه‌ته سه‌ر پرۆژه‌كانی ئاودێری و به‌رهه‌ڵستی هه‌وڵه‌كانی ئه‌نكه‌ره بكرێت بۆ دروستكردنی به‌نداوی “جه‌زره” كه به ته‌واوه‌تی عێراق بێبه‌ش ده‌كات له به‌شه ئاوی خۆی كه له توركیاوه دێت.
حاكم زاملی پێداگری له‌وه‌كرد، بەرپرسیارێتی دابینکردنی ئاو بۆ عێراقییەکان شه‌رعی و ئەخلاقییە پێش ئەوەی یاسایی بێت، داوای پێکهێنانی ژوری ئۆپەراسیۆنەکانی كرد له‌نێوان وەزارەتەکانی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و لیژنەی کشتوکاڵی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له پێناو هەماهەنگیكردنی هەوڵەکان و یەکخستنی هه‌ڵوێسته‌كان دانانی چارەسەر بۆ کێشەکە و بانگهێشتکردنی وڵاتانی دراوسێ بۆ دانوستان له‌سه‌ر پشكی هه‌میشه‌یی ئاوی عێراق.
رونیشیكرده‌وه، بەڕێوەبردنی ئەو دۆسیه‌یه کەموکوڕی گه‌وره‌ی تێدایه‌و پێویسته بڕیاری گرنگ بدرێت بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر ده‌وڵه‌تێك ده‌ستدرێژی ده‌كاته سه‌ر پشكی ئاوه‌كه‌مان.
ئەلزەمیلی وتیشی: لە خولی ئێستای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا، یاساگه‌لێك ده‌رده‌كرێت مافی عێراقییه‌كان و ئایینده‌یان ده‌پارێزرێت، ئاماده‌یی ئه‌نجومه‌نیشی نیشاندا بۆ هه‌مواركردنی سێیه‌می یاسای جێبه‌جێگردنی پرۆژه‌كانی ئاودێری ژماره 138ی ساڵی 1971 به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری هه‌ندێك له كێشه هه‌ڵپه‌سێردراو و گرنگه‌كانی ئاو، داواشی له هاوڵاتیان كرد ده‌ست به ئاوه‌وه بگرن و میدیاكانیش هه‌ڵمه‌تی هۆشیاركردنه‌وه له‌وباره‌یه‌وه ئه‌نجامبده‌ن.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
2022/6/9