د.شاخەوان عەبدوڵا لەگەڵ سەرۆکی دەستەی گشتی چاودێری تەرخانکردنی هاوردە ئیتحادییەکان تاوتوێى بەدواداچوونی ئەدای حکومەت لە بواری پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و خەرجییە گشتیەکان دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 19/5/2022 جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە نوسینگەى فەرمی خۆی لە بەغدا پێشوازيکرد لەخاتوو هیام نیعمەت مەحمود وەزیرى دەوڵەت بۆ کاروبارى ئەنجومەنى نوێنەران و سەرۆکى دەستەى گشتى چاودێری تەرخانکردنى هاوردە ئیتحادییەکان و شاندی یاوەری پێکهاتبوو لە کادیری پێشکەوتووى دەستەکەى ، لە میانى دیدارێکدا باس لە بابەت و پرسەکانی بەرژەوەندی هاوبەش و ڕێگاچارەى پتەوکردنى هاوکاریکردنیان لەگەڵ دامەزراوەی یاسادانان کرا.
لای خۆیەوە جێگری سەرۆکی ئەنجومەن ئاماژەیدا بە گرنگی ڕۆڵ و ئامانجەکانی دەستەى گشتی چاودێری تەرخانکردنی هاوردە ئیتحادییەکان و لەچوارچێوەى کارى بەڕێوەبردن و یاسایی دەستەکەی بەپێى یاسای ژمارە ٥٥ی ساڵی ٢٠١٧، هەروەها بەدواداچوون بۆ ئەدای حکومەت لە بواری پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و خەرجییە گشتیەکاندا و دابەشکردنی بەیەکسانى بەسەر هەرێم و پارێزگاکاندا، و پەرەپێدانی میکانیزمی کارکردن بە مەبەستی بەدەستهێنانی ڕێژەیەکی بەرزی دەستکەوت لەجێبەجێکردنی پڕۆژەى ستراتیژی و پەرەپێداندا.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
پێنجشەممە ١٩ی ئایاری ٢٠٢٢