د شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌گه‌ڵ باڵوێزی سویسرا تاوتوێی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات ده‌كه‌ن ، هه‌روه‌ها هه‌وڵی فراكسیۆنه‌سیاسییه‌كانیش له‌پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ‌دا
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی له‌هه‌ولێر پێشوازیكرد له‌به‌ڕێز لۆكاس گاسر باڵوێزی سویسرا له‌عیراق ،له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا تاووتوێی بابه‌ته گرنگه‌كانی نێوان هه‌ردووڵات كرا ، هه‌روه‌ها باڵوێزی به‌ڕێز پیرۆزبایی له‌جێگری سه‌رۆك كرد به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی وه‌ك ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن ،هه‌روه‌ها به‌رێزی وتی وڵاته‌كه‌ی به‌به‌رده‌وامی پاڵپشتی عیراق ده‌كات له‌جه‌نگی دژبه‌تیرۆریستاندا له‌پێناو سه‌قامگیری وپشتیوانه بۆ به‌جێهێنانی ئه‌ركی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان ، هه‌روه‌ها هه‌ردوولا كۆكبوون له‌سه‌رپته‌وكردنی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو وڵاتی هاوڕێ له‌خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وەندییه هاوبه‌شه‌كاندا .
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌میانه‌ی وته‌كانیدا وتی گفتوگۆ ولێكتێگه‌یشتنه‌كان به‌رده‌وامه له‌نێوان هێزه نیشتمانی وفراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌ماندا له‌به‌ره‌وپێشچوونی پرۆسه‌ی سیاسی و پابه‌ندبوون به‌وكاته‌ی له‌ده‌ستووردا دیاریكراوه بۆ به‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار وپێكهێنانی حكومه‌تی نوێ وپێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری به‌هاووڵاتیان بۆبه‌ده‌ستهێنانی ئارامی وسه‌قامگیری له‌وڵاتدا .
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
چوارشه‌ممه 19 ی كانونی دووه‌می 2022