د.شاخه‌وان عه‌بدوڵا: توێژی خانه‌نشینان خزمه‌تی گه‌وره‌یان پێشكه‌شی وڵات كردوه، بۆیه ده‌بێت چاودێری بكرێن و مافه‌كانیان ده‌سته‌به‌ر بكرێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه د.شاخه‌وان عه‌بدوڵا، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له نوسینگه‌ی خۆی، پێشوازیكرد له به‌ڕێز ئه‌یاد مه‌حمود هادی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی خانه‌نشینی نیشتمانی عێراق و كادیرانی پێشكه‌وتوی ده‌سته‌كه.
له‌و دیداره‌دا باس له چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی و پێویستی چاودێریكردنیان و ئاسانكاری بۆ مامه‌ڵه‌كانیان و ئه‌ژماركردنی مافی داراییان به‌پێی یاسا كرا، له‌گه‌ڵ جێگیركردنی خزمه‌تی كارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن له قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، “توێژی خانه‌نشینان خزمه‌تی گه‌وره‌یان به وڵات كردوه، بۆیه پێویسته چاودێری بكرێن و مافه‌كانیان گره‌نتی بكرێت، ده‌سته‌ی خانه‌نشینیش به‌رپرسیارییه‌تی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر شانه بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و چاره‌سه‌ركردنی هه‌ڵه‌كانی پێش‌و.
داواشیكرد، له ئه‌ژماركردنی خزمه‌تدا دادپه‌روه‌ری ره‌چاوبكرێت، به هه‌مان شێوه‌یه‌ش خزمه‌تی پێشمه‌رگه‌ش كه هێزێكی سیستماتیكه له حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ‌دا، ئه‌ژماربكرێت هاوشێوه‌ی هاوشانه‌كانیان له سوپا‌و پۆلیس.”
د.شاخه‌وان عه‌بدوڵا ته‌ئكیدیشی له‌وه‌كرده‌وه، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، پشتیوانی له كاری دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ده‌سته‌و فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت ده‌كات و پێزانینی هه‌یه بۆ خزمه‌ته‌كانیان له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراقدا.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
سێشه‌ممه 22ـی شوباتی 2022