د.شاخه‌وان عه‌بدوڵا: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌رده‌وامی ده‌دات به كار‌و ئه‌ركه چاودێری و یاسادانانه‌كانی به‌بێ په‌كخستن
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ته‌ئكید له‌وه ده‌كاته‌وه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌رباری نه‌هاتنه ئارای رێكه‌وتنی سیاسی سه‌باره‌ت به دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ، به‌رده‌وامی ده‌دات به كاره‌كانی.
ئه‌و وتانه‌ی شاخه‌وان عه‌بدوڵا، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له میانه‌ی دانیشتنی راوێژكاری ئه‌مڕۆدا هات، كه به ئاماده‌بونی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و 58 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن به‌ڕێوه‌چو.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له دانیشتنه‌كه‌دا رایگه‌یاند: “ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر راپه‌ڕاندنی ئه‌ركی چاودێری و یاسادانانی خۆی به‌پێ په‌كخستن.”
داواشیكرد هه‌مو لایه‌ك په‌له بكه‌ن له گفتوگۆكانیانداو وتی: “وه‌ك ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن داوا له سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان و هێزه سیاسییه نیشتمانییه‌كان ده‌كه‌ین په‌له بكه‌ن له لێكتێگه‌یشتن و گفتوگۆكانیان بۆ به‌ره‌و پێشبردنی پرۆسه‌ی سیاسی به روانگه‌یه‌كی نیشتمانیانه له چوارچێوه‌ی شایسته پێویسته‌كانی قۆناغه‌كه.”
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
دوشه‌ممه 7 شوباتی 2022