د.شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق وته‌ی عێراق له دانیشتنی گوێگرتنی په‌رله‌مانی له‌باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان پێشكه‌شده‌كات
به‌كاتی نیویۆرك/ ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ، به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17/2/2022 كاره‌كانی دانیشتنی گوێگرتنی په‌رله‌مانی له باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان به به‌شداری سه‌رۆكانی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی شاندی ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام له یه‌كێتی په‌رله‌مانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستیپێكرد، به‌ئاماده‌بونی د.شاخه‌وان عه‌بدوڵا، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دانیشتنه‌كه‌ش له‌ژێر ناونیشانی :”بونیادنانی پشتیوانی سیاسی و به ده‌مه‌وه‌چونی گتشتگیر بۆ ساڕێژبونی به‌رده‌وام” عه‌بدوڵا وتی، وتوێژی گشتی كرا ده‌رباره‌ی پته‌وكردنی میكانیزمی وتوێژی په‌رله‌مانی جیهان سه‌باره‌ت به لێكه‌وته‌كانی په‌تای كۆرۆنا و رێگه‌چاره‌ی رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی و رێكاره‌كانی خۆپاراستن له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌كانه‌وه‌و كاربكرێت له به‌رژه‌وه‌ندی ژینگه‌یه‌كی به‌رده‌وام بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو. هه‌روه‌ها به‌ڕێزان دۆراتی باچیكۆ، سه‌رۆكی یه‌كێتی په‌رله‌مانی نێوده‌وڵه‌تی و عه‌بدوڵا شه‌هید، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان خۆشحاڵبون به به‌شداربوان وجه‌ختیانكرده‌وه كه‌ئه‌م دانیشتنه له‌سه‌رئاستی جیهان زۆرگرنگه، هه‌روه‌ها هه‌وڵ و هاوكاری له‌پێناو ساڕێژبونی لایه‌نه جیاجیاكانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان، وتوێژیش كرا ده‌رباره‌ی گرنگی ستراتیژی وڵاتان بۆ پاراستنی مافی كه‌مایه‌تی پێكهاته‌كان و پاراستنی یه‌كپارچه‌یی و قه‌واره‌كان و تایبه‌ته‌تمه‌ندییه‌كانیان، چونكه پێوه‌ری سه‌ركه‌وتنی دیموكراتی هه‌مو ده‌وڵه‌ته‌كانه.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن له وته‌كانیدا جه‌ختیكرده‌وه ” په‌رله‌مانه‌كان به‌رپرسیارێتی مێژوویی گه‌وره‌ی هه‌یه له چاودێریكردن و لێپێچینه‌وه‌و ئه‌دای حكومه‌ته‌كاندا و میكانیزمی فه‌راهه‌مكردنی به‌رنامه‌ی نیشتمانی و به‌دیهێنانی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری و ژیانێكی باش بۆ هاوڵاتیان ده‌سته‌به‌ربكات له‌ڕێی یاسا وده‌ركردنی یاساوه، فه‌راهه‌مكردنی واتای ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌نها به داواكردنی به‌دیهێنانی نیه بۆلایه‌نێك یاپێكهاته‌یه‌كی دیاریكراو، چالاكییه‌كه و ئه‌ڵقه‌یه‌كی كۆمه‌ڵگایی ته‌واوكارییه كه هه‌موو هێزه سیاسی ونیشتمانیه‌كان ده‌یگرنه‌به‌ر”.
به‌ڕێزیشی وتی، گرنگی پاراستنی مافی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی گه‌ل به‌ده‌ر له ئینتیمای نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی به‌بێ مه‌رج ده‌بێت،له به‌دیهێنانی ئاشتی و خۆشه‌ویستی كۆمه‌ڵگه‌كانماندا، له وته‌كانیدا جه‌ختیكرده‌وه رێكاره‌كانی په‌رله‌مان و حكومه‌ت بۆ قه‌ڵاچۆكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2020 ه‌وه و پێكهێنانی لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی، كۆمه‌ڵێك بڕیار و راسپارده‌ی بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تایه ده‌ركردوه و هانی هاووڵاتیان ده‌دات به وه‌رگرتنی ڤاكسین و رێكاری خۆپارێزی و خۆپاراستنی توند ودوركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی.
نیویۆرك – ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا
باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگتووه‌كان
راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆك
پێنجشه‌ممه 17 ی شوباتی 2022