د.شاخه‌وان عەبدوڵا له‌میانی پێشوازیکردنی لە شاندێکی خانەوادەی شەهیدانی تازە خورماتوو و شارۆچكه‌ی بەشیر ته‌ئكید لە پشتیوانی داواكانیان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافە ڕەواکانیان دەكات
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەنوسینگه‌ی تایبەتی خۆی لە بەغداد، پێشوازیكرد لە شاندێكی پیاوماقوڵان و كەسایەتی و كەسوكاری شەهیدانی ناحیەی تازە خورماتوو و شارۆچكه‌ی بەشیری باشووری پارێزگای كەركوك، كه بە یاوەری په‌رله‌مانتار ئەرشەد ساڵحی سه‌رۆكی فراكسیۆنی تورکمانی له‌پەرلەمان سەردانیان كرد.
لەسەرەتای دیدارەكەدا، دكتۆر شاخەوان عەبدوڵا بەخێرهاتنی شاندی میوانی کرد و به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌وكرده‌وه تیرۆریستییه‌ی كرد چەند ڕۆژێک لەمەوبەر كرایه سه‌ركه‌سوكاری توركمانه‌كان له تازه وبه‌شیر، داواشیكرد لێپێچینه‌وه له‌كه‌مته‌رخه‌مان و چاره‌سه‌ری ئه‌وپێشێلكارییانه بكرێت و ئاسایش به‌رقه‌راربكرێت له‌هه‌موو ناوچه‌كان و قه‌ره‌بوی كه‌سوكاری شه‌هیدان بكه‌نه‌وه.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەن، لە میانی وتەكانیدا ته‌ئكیدی له‌هاوسۆزیی خۆی بۆ داواکاری برا تورکمانەکانی کەرکوك و لابردنی ئه‌و نادادی وستەمەی له‌سه‌ریانه كردەوە، داوایكرد تەواوی مافە ڕەواکانیان بۆ بگه‌ڕێنرێنه‌وه‌و بڕیارەکانی ئەنجومەنی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی لەناوچوو هەلبوەشێنریتەوە، له‌گه‌ڵ گه‌رانه‌وه‌ی زه‌وی و زاره‌كان بۆ خاوه‌نه شه‌رعییه‌كان و زیانلێكه‌وتووانیش قەرەبووبكرێنه‌وه.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
پێنجشەممە ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢