د.شاخهوان عەبدوڵا سهرپهرشتی هەڵمەتی خۆبەخشی دامەزراوەی ئەلعەراقە بۆ ڕۆشنبیری و گەشەپێدان دەکات بۆ چاندنی درهخت و نەمامەکانی گوڵ بۆ زیادکردنی ڕووبهری سەوزایی، جەختیش لەسەر پشتگیریکردنی دەستپێشخەری چاندنی یەک ملیۆن درهخت و نەمام دەکات لە پێناو باشکردنی ژینگە
ئەمڕۆ سێشەممە بە سەرپەرشتی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بە هاوکاری دامەزراوەی ئەلعەراقە بۆ ڕۆشنبیری و گەشەپێدان لهگهڵ فهرمانگهی ڕێکخراوە ناحکومییەکان لە ئەمینداریَتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران، یەکەمین هەڵمەتی خۆبەخشانە بەڕێوەچوو بۆ چاندنی هەزار نەمام لە جۆرە جیاوازەکانی درهخت و گوڵ لە باخچە و ڕووبەرەکانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ زیادکردنی سەوزایی، کە دکتۆر عەلا ئەلمەندەلاوی سەرۆکی دامەزراوەی ئەلعەراقەو ، بەڕێوەبەرە گشتییەکان و، فهرمانبهرانی ئهنجومهن و، ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس و پەیامنێری کەناڵە ئاسمانییهكان و ئاژانسەکانی هەواڵ ئامادەیبون .
دكتۆر شاخهوان عهبدوڵا، لەمیانی بەشداریکردنی لەو هەڵمەته خۆبەخشییه و چاندنی یەکەم نەمام لەسەر زەوی ئەنجومەنی نوێنەران، جەختی لە پاڵپشتیی خۆی بۆ دەستپێشخەریی حکومەت لەگەڵ ڕێکخراوە مەدەنییەکان كردەوە بۆ چاندنی یەک ملیۆن درهخت و نەمام بە ئامانجی باشکردنی ژینگە و هەمەجۆریی ڕووەکەکان بە زیادکردنی ڕوبهری سەوزایی و درهخت و دیمەنی جوان، ئاماژەی بە گرنگی بەردەوامبوونی هەوڵەکانیش کرد بۆ باشکردنی کەشوهەوا و کەمکردنەوەی پلەی گەرماو زیانەکانی دەردانی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن و سنوردارکردنی پیسبوونی ژینگە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
سێشەممە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢