دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا : کرێکاران چینێکی گرنگن چونکە بازووی بنیاتنانن و، پێویستیە مافەکانیان بەیاسا بەرکارەکان زامنبکرێت

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاماژەیدا بە پێگەی کرێکاران و ڕۆڵی ئەو توێژە کارکەرو زەحمەتکێشە لە کۆمەڵگادا، وتیشی: کرێکاران پایەو بنچینەی بەدیهێنانی گەشەسەندنن.

ئەو وتانەی بەڕێزیان، لەمیانی پێشوازیکردنیدا هات، لەخاتوو یسری هاشمی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی ناوەندی سەندیکای کرێکارانی عێراق و، ژمارەیەک لەئەندامانی یەکێتییەکە.

لەسەرەتای دیدارەکەدا، شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بۆ ئەو دەرفەتە، دواتر باس لەیاسای خانەنشینی و بیمەی کۆمەڵایەتی و چالاککردنی یاسای ژمارە 37 ی ساڵی 2015 ی کاری عێراقی کرا.
دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا، لەمیانی قسەکانیدا جەختیکرد لەوەی ” کرێکاران چینێکی گرنگن چونکە بازووی بنیاتنانن و، پێویستیە مافەکانیان بەیاسا بەرکارەکان زامنبکرێت” ، وتیشی: ئەنجومەنی نوێنەران پشتیوانی تەواوی ئەو هەوڵانە دەکات کە لەبەرژەوەندی کرێکاران و سوککردنی بارگرانییەکانی سەرشانیانە، لەگەڵ هەوڵدان لەپێناو پاراستنی مافە مادی و مەعنەوییەکانیان لەڕێی داڕشتنی یاساوە .

نوسنگەی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
2022/12/7