دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا مۆڵی کەرکوک دەکاتەوەو، تەئکید دەکات لەوەی پڕۆژەیەکی ئابوری گەورەیەو دەرفەتی کار بۆ ڕۆڵەکانی شارەکە دەڕەخسێنێت

بەئامادەبوونی جەماوەرێکی زۆر و ژمارەیەک لەبەرپرسان و کەسایەتییە سیاسی وحکومی ڕۆشنبیری و فەرماندە ئەمنی و ئیدارییەکانی کەرکوک، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق مۆڵی کەرکوکی(Mall of Kirkuk) کردەوە، کە بەیەکێک لەگەورەترین کۆمەڵگە و پرۆژەی ئابوری و بازرگانی پارێزگەکە دادەنرێت و، دەکەوێتە ناوەندی شارەوە و چەندین بەشی گەورە لەخۆدەگرێت و خزمەتگوزاری پێشکەش بەخەڵکی کەرکوک و ئەو خەڵکانە دەکات لەپارێزگەکانی تری عێراقەوە سەردانی دەکەن .

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەمیانی لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، ئاماژەیدا بەگرنگی ئەو کۆمەڵگە بازرگانییەدا کەهەلی کاری زۆر بۆ ڕۆڵەکانی شاری کەرکوک لەسەرجەم پێکهاتەکان دەڕەخسێنێت و، پشتیوانی ئابووری و جوڵەی بازاڕ دەکات لە پارێزگەکە و
دەبێتە هۆی بوژاندنەوەی شارەکە

نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢