دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا سه‌رۆكی شاندی عێراق له‌گه‌ڵ شاندی ئێران تاووتوێی په‌یوه‌ندیه دووقۆڵیه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی دراوسێ و، ده‌قی مادده‌كانی په‌یڕه‌وی ناوخۆی جوڵانەوەی بێلایه‌نه‌كان ده‌كات
له‌په‌ڕاوێزی كار‌و كۆبونه‌وه‌كانی نێوان شانده به‌شداربووه‌كانی كۆنگره‌ی باكۆی بۆ تۆڕی په‌رله‌مانیی سه‌ربه جوڵانەوەی بێلایه‌نه‌كان، شاندی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا و ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی شانده‌كه، كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوانی له‌گه‌ڵ شاندی ئێران ئه‌نجامدا كه‌پێكهاتبوون له عه‌بدولره‌زا میسری جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شورای ئێران و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری ئێران.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، باسی كۆمه‌ڵێك دۆسیه و پرسی په‌یوه‌ست به ئاستی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی کرا كه هه‌ردوو وڵاتی دراوسێ پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، لەگەڵ رێگه‌چاره‌ی پته‌وكردنی له‌بواری ئابووری بازرگانی و ئه‌منی و رۆشنبیری، وێڕای تاوتوێكردنی ده‌قی مادده‌كانی په‌یڕه‌وی ناوخۆی جوڵانەوەی بێلایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و رێككه‌وتن له‌سه‌ر بنه‌ماو ئامانجە هاوبه‌ش و نه‌گۆڕه‌كان له‌کاتی دامه‌زراندنی جوڵانەوەکەوە .
نوسینگه‌ی راگه‌یاندن
كۆماری ئازه‌ربێجان
پایته‌خت – باكۆ
٣٠ حوزەیرانی ٢٠٢٢