دکتۆر شاخه‌وان عەبدوڵا سەرۆکایەتی پێکهێنانی لیژنەیه‌كی تایبەتی پەرلەمان دەکات بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی ئەمنی و دەستنیشانکردنی ئاستەنگ و کێشەکان لە پارێزگای دیالە
بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی دۆخی ئەمنی و دەستنیشانکردنی ئاستەنگ و گرفتەکانی بەردەم ده‌زگا ئەمنییەکان و هێزە سەربازییەکان کە كۆنترۆڵی ناوچه‌كانیان كردووه لە پارێزگای دیالە، لیژنەیەکی تایبەتی پەرلەمانی پێکهێنرا بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و، ئەندامێتی هەریەكە لە په‌رله‌مانتاران : (بورهان ئه‌لمه‌عموری ، ئه‌حمه‌د ئه‌لجبوری ، هومام ئه‌لتمیمی).
لیژنەكە یەكەم كۆبونەوەی خۆی ئەنجامدا و رێككەوتن لەسەر میوانداریكردنی فەرماندە ئەمنییەكان بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و، ئەنجامدانی سەردانی مەیدانی بۆ ژمارەیەک ناوچەی پارێزگاکە.
دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا روونیكردەوە، ئەنجومەنی نوێنەران بەردەوامە لە ئەنجامدانی كارەكانی و جێبەجێكردنی ئەركەكانی یاسادانان و چاودێری، ئەركی یه‌كه‌میشی بەدواداچوونی مەیدانی دۆسیەی ئەمنییە بە هەموو وردەكارییەكانیەوە، جەختیكردەوە “هەڵسەنگاندنی پەرلەمانتاران بۆ دۆخی ئەمنی و پێشکەشکردنی ڕاوێژ و ڕاپۆرت بۆ فەرماندە باڵا ئەمنی و سەربازییەکان کاریگەری ئەرێنی لەسەر چارەسەرکردنی پێشێلکارییە ئەمنییەکان هەیە”.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەن ئاماژه‌یدا به‌وه‌ی، له‌م خوله‌ی ئێستای په‌رله‌ماندا ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار شاره‌زایی سه‌ربازی و ئه‌منییان هه‌یه و ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێكه بۆ چاودێریكردن و سه‌رپه‌رشتیكردنی پلانه ئه‌منییه‌كان ، بەتایبەت دوای دووبارەبوونەوەی هێرشە تیرۆریستییەکان لەچەند ناوچەیەک، لەنێویاندا پارێزگای دیالەو، ئه‌م لیژنه تایبه‌ته‌ش راپۆرتێكی تێر وته‌سه‌ل به‌راسپارده‌كانیه‌وه سه‌باره‌ت به‌بارودۆخی ئه‌منی پارێزگه‌ی دیاله ئاماده ده‌كات و ده‌یخاته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆگرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست .
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
پێنجشەممە ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢