دوای ئەوەی بەڵێنیدا لەژێر چاودێری شەخسی خۆیدا ژورێکی ئۆپەراسیۆن پێکبهێنێت، زاملی لە “گەڕەکی تاریق” له‌گه‌ڵ کادیرانی خزمه‌تگوزاری بەردەوامە لە هەڵمەتەکەی بۆ كردنه‌وه‌ی به‌ربه‌سته‌كان و لابردنی داروپەردو و خاك و خۆڵی ناوچه‌كه
حاكم زاملی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، چوارشەممە 18ی ئایاری 2022، درێژەیدا به هەڵمەتە خزمەتگوزارییە گەورەكەی به هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو، بۆ پاككردنەوەی “قه‌ناتی شورته” لە چیلكه و ڕوەکی گوڵی نیل، له‌گه‌ڵ کردنەوەو راییكردن و لابردنی داروپەردو، پڕكردنه‌وه‌ی چاڵه‌كان و خۆڵی خەڵکی گەڕەکی تاریق و گەڕەکی مونته‌زه‌ر لە شاری پیرۆزی سەدر.
زاملی سەرپەرشتی قۆناغەکانی تەواوکردنی پرۆژەکانی نۆژەنکردنەوەی ژێرخانی ناوچه‌كه‌ی كرد بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو ئه‌میندارێتی به‌غدا به مه‌به‌ستی ئامادەکردنی میکانیزمی خزمەتگوزاری تایبەتمەند بۆ لابردنی زۆنگاوه‌كان و پڕكردنه‌وه‌ی چاڵه‌كان و پاککردنەوەی شەقامەکانی گەڕەکی تاریق.
پێشتریش جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران گه‌ڕانی مه‌یدانی له ناوچه‌كه ئه‌نجامدابو بۆ دیاریكردنی پێداویستیه‌كانی گه‌ڕه‌كه‌كه بۆ خزمه‌تگوزارییه‌كان به ئاماده‌بونی قه‌یس ئه‌لفارتوسی په‌رله‌مانتار، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی ره‌سافه و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کارەبای سەدر و بەڕێوەبەرانی شاره‌وانییه‌كانی سه‌دری یه‌كه‌م و دوه‌م و به‌ڕێوه‌به‌رانی تری ناحییه‌كان و به‌رپرسانی تر كۆبوبوه‌وه، به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره له ناوچه‌ی گه‌ڕه‌كی تاریق و پێكهێنانی ژورێكی ئۆپه‌راسیۆن به سه‌رپه‌رشتی شه‌خسی خۆی.
فەرمانگەی راگه‌یاندنی
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
2022/5/18