دكتۆر شاخەوان عەبدوڵا پیرۆزبایی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان دەكات و جەختدەكات لەوەی, ئەنجومەنی نوێنەران بەردەوام دەبێت لەكارو بەرپرسیارێتیەكانی بەرامبەر بە یاسادان و یاسا بەركارەكان

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق, ئەمڕۆ چوارشەممە 2023/3/22 بەبۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان, پیرۆزباییەكی گەرمی لەگەلانی ئیسلامی و ڕۆڵەكانی گەلی عێراق و كەسوكارمان لەهەرێمی كوردستان كرد, بەو بۆنە پیرۆزەو لە خوای گەورە داواكارە بەخێرو خۆشی گێڕابێتیەوە بۆ وڵاتەكەمان .
دكتۆر شاخەوان عەبدوڵا جەختیكرد لەوەی”ئەنجومەنی نوێنەران بەردەوام دەبێت لەجێبەجێكردنی ئەرك و كارو بەرپرسیارێتیەكانی بەرامبەر یاسادانان و یاسا بەركارەكان, كە دەچێتە خزمەتی هاوڵاتیان و باشكردنی دۆخی بژێوییان”.
وتیشی: مانگی ڕەمەزان.. مانگی چاكەو پەرستش و بەزەیی و لێبوردەیی و برایەتی و خۆشەویستیە, لەكەشوهەوایەكی ڕۆحانی كە دابونەریتێكی ڕەسەنی ڕەگ داكوتاوی هەیە لەوڵاتەكەماندا, وێڕای كەشە ئیمانیەكەی.
بەڕێزی بەگرنگیشی زانی, هەوڵە چاكەخوازەكان یەكبخرێن بە ئامانجی پێشكەشكردنی پشتیوانی و هاوكاری بە هەژاران و كەمدەرامەتان لەم مانگی بەخشندەییەدا.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
22ی ئازاری 2023