دكتۆر شاخەوان عەبدوڵا لەگەڵ وەزارەتی داد تاوتوێی هەوڵی فەرمانگە دادوەریەكان دەكات بەهاوكاری ئەنجومەنی باڵای دادوەری بۆ فەراهەمكردنی ژینگەیەكی ئارام بۆ كۆمەڵگا

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق, ئەمڕۆ یەك شەممە 7/5/2023 لەنوسینگەی فەرمی خۆی لەبەغداد, پێشوازیكرد لە د.بورهان مەزهەر قەیسی, بریكاری وەزارەتی داد بۆ كاروباری ئیداری و دارایی, بە ئامادەبوونی هەردوو پەرلەمانتار د.نەجوا حەمید كاكەیی و د.نەهلە قادر ئەفەندی.

لەدیدارێكدا, تاوتوێی ئەو بابەت و پرسانە كرا كە پەیوەستن بەدۆزینەوەی ڕێگەچارەی گونجاو بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەكان و پێشخستنی كاری وەزارەتەكە.

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, لەمیانی وتەیەكیدا, ئاماژەی كرد بە گرنگی بەردەوامیی هەوڵی فەرمانگە دادوەریەكان و فەرمانگەكانی وابەستەی وەزارەتی داد كرد, بەهاوكاری لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای دادوەری و چڕكردنەوەی كارەكان بۆ فەراهەمكردنی ژینگەیەكەی ئارام بۆ كۆمەڵگاو جێبەجێكردنی یاسا بەسەر هەموواندا.

جەختیشكرد: لە پشتیوانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ وەزارەتەكانی دەوڵەت بە داڕشتنی یاساو یاسا بەركارەكان و پاڵپشتیكردنیان لە ئەنجامدانی ئەرك و بەرپرسیارێتیان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بەهاوڵاتیان.

لای خۆیەوە, بریكاری وەزارەتی داد خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە دیداری جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و كارەكانی وەزارەتەکەی خستەڕوو, لەگەڵ بەردەوامیی كاری چالاكییە دادوەریەكان لەپێناو پاراستنی مافی هاوڵاتیان و موڵك و ماڵیان و وەزارەتەكەیان سەرقاڵی تەواوكردن و ئامادەكردنی ئەو یاسایانەیە كە منداڵی بێباوك و نەوجەوانان دەگرێتەوە.

نوسینگەی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
یەك شەممە 7ی ئایاری 2023