دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا پێشوازی له‌باڵیۆزی روسیا ده‌كات و پێكه‌وه پێشهاته‌كان و ڕێگه‌چاره‌كانی فراوانكردنی هاوكاری نێوان به‌غدا و مۆسكۆ تاوتوێ ده‌كه‌ن
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌نوسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌به‌غداد پێشوازیكرد له ئێلبرۆس كۆتراشیڤ باڵیۆزی روسیا له‌عێراق.
له دیدارێكدا كۆی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی بارودۆخی سیاسی و ئه‌منی سه‌رگۆڕه‌پانی عێراق تاوتوێكرا، هاوكات باسی رێگه‌چاره‌و میكانیزمی كاری هاوبه‌ش بۆ فراوانكردنی هاوكاری بواره‌كانی وه‌به‌رهێنان و ئابووری نێوان به‌غدا و مۆسكۆ كرا.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جه‌ختیكرد له‌وه‌ی، دامه‌زراوه‌ی یاسادانان پشتیوانی كار‌و ئه‌ركی باڵیۆز و نێرده دبلۆماسییه‌كانه، له‌گه‌ڵ گرنگی چالاككردنی كاری لیژنه‌كانی دۆستایه‌تی په‌رله‌مان له‌نێوان عێراق و ولاَتانی دۆستدا، وتیشی: ڕوسیا وڵاتێكی گه‌وره و گرنگه و ئاره‌زوومه‌ندین په‌یوه‌ندی هه‌ردوو گه‌لی دۆست پته‌وبكه‌ین.
لای خۆیه‌وه باڵیۆزی روسیا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌و دیدار و پێشوازییه‌گه‌رمه‌و، جه‌ختیكرد كه وڵاته‌كه‌ی به په‌رۆشه‌وه له‌پشتیوانیكردنی عێراق بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئاستنه‌گه‌كان بۆ به‌دیهێنانی گه‌شه‌كردن و سه‌قامگیری.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق