دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌میانی پێشوازیكردنی له شاندێكی كورده ئێزیدییه‌كان: كارده‌كه‌ین بۆكاراكردنی یاسای ئافره‌ته ڕزگاربووه ئێزیدییه‌كان و، دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شه‌نگال و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 1/3/2022 دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی له‌به‌غداد، پێشوازیكرد له‌شاندێكی برا كورده ئێزیدییه‌كان به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌میر جه‌هور عه‌لی به‌گ بریكاری ئه‌میری ئێزیدییه‌كان له‌كوردستان و جیهان وبه‌یاوه‌ری په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه ئێزیدییه‌كان ( ماجید شه‌نگالی و مه‌حما خه‌لیل ئاغا‌و شه‌ریف سلێمان ) له دیدارێكدا باس له‌ڕه‌سه‌نایه‌تی و مێژووی ئێزیدییه‌كان له وڵاتی رافیده‌ین كرا به‌وپێوه‌ره‌ی یه‌كێكن له پێكهاته ڕه‌سه‌نه‌كان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی داخه ئازارێكی زۆریان چه‌شتووه‌و قوربانییه‌كی زۆریان داوه به‌هۆی تیرۆر وتوندڕه‌وییه‌وه.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن جه‌ختیكرد، ئاستی ئازار و سته‌مكردن له‌ئێزیدییه‌كان زۆر گه‌وره بووه، ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ریان كراوه ئازارێكی دڵته‌زێن و جینۆساید و تاوانی دژبه مرۆڤایه‌تی بووه. به‌ڕێزییان له‌وته‌كه‌یدا به‌ڵێنیدا به‌وه‌ی ” كاربكه‌ن بۆكاراكردنی یاسای ئافره‌ته ڕزگاربوه‌وه ئێزیدییه‌كان له‌ده‌ست تیرۆریستانی داعش، له‌گه‌ڵ داواكردنی دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شه‌نگال و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان و قه‌ره‌بووی زیانلێكه‌وتووان، هه‌وروه‌ها ئاشكراكردنی چاره‌نووسی وونبوان و پێشكه‌شكردنی پشتیوانی پێویست بۆ پته‌وكردنی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه ئێزیدییه‌كان “.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
1 ی ئازاری 2022