دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا سەرەخۆشی لەخانه‌واده‌ی‌ كۆچكردوو عادل نوری‌ په‌رله‌مانتاری‌ پێشوو ده‌كات

بەخەم و پەژارەیەکی زۆرو دڵێکی بڕوادار بە قەزاو قەدەری خوای گەورە، د.شاخەوان عەبدوڵا ئەحمەد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ 16/2/2022هەواڵی کۆچی دوایی په‌رله‌مانتاری‌ پێشوو عادل نوری‌ پێگەیشت، بەو بۆنە خەمناکەوە بەڕێزیان سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەکەیان وخۆشه‌ویستانی‌ کرد و لەخوای گەورە داواکارە بەزەیی و ڕەحمەتی خۆی بەسەركۆچكردوودا بڕژێنێت و بە بەهەشتی بەرینی شادبکات و سەبوری‌ کەسوکاری بدات.

إنا لله و إنا إلیه راجعون…

نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
چوارشەممە 16ی شوباتی‌ ٢٠٢٢