دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران :مافپەروەران له‌عیراقدا له‌چه‌سپاندنی یاسا وبه‌رقه‌راركردنی یه‌كسانی رۆڵی گه‌وره وگرنگیان هه‌یه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2022/2/13 دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی له‌به‌غدا پێشوازی له دكتۆر موحه‌ممه‌د نو‌عمان ئه‌لداوودی سه‌رۆكی یه‌كێتی مافپەروەرانی عیراق وشاندی یاوه‌ری كرد كه‌پێكهاتبوون له‌جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌كه و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی جێبه‌جێكار ، له ده‌ستپێكی چاوپێكه‌وتنه‌كه پیرۆزباییان له دكتۆر شاخه‌وان كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وهیوایان خواست سه‌ركه‌وتوو بێت له‌ئه‌رك وكاره‌كانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ندا ، پاشان رێگه‌چاره‌ی پته‌وكردن وهه‌ماهه‌نگی نێوان دامه‌زراوه‌ی یاسادانان وسه‌ندیكا ویه‌كێتییه‌كان خرایه به‌رباس ،وێڕای ئه‌وانه‌ش تاووتوێی پێشنیاریاسای هه‌مواری یاسای یه‌كێتییه‌كان و یاسای پارێزگاری له‌فه‌رمانبه‌ره یاساناسه‌كان كرا .
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن جه‌ختیكرده‌وه ” مافپەروەران له‌عیراقدا له‌چه‌سپاندنی یاسا وبه‌رقه‌راركردنی یه‌كسانی رۆڵی گه‌وره وگرنگیان هه‌یه ، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش له‌م خوله نوێیه‌یدا به‌به‌رده‌وامی پشتیوانی له مافپەروەران و پارێزه‌ران ده‌كات له‌جێبه‌جێكردنی كاره‌كانیاندا وخزمه‌تگوزاری باشتر پێشكه‌ش به‌هاوڵاتیان بكه‌ن بۆبه‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان .
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
یه‌كشه‌ممه 13 ی شوباتی 2022