دكتۆر شاخهوان عەبدوڵا پرسە و سەرەخۆشی لە ناوەندی ئەدەبی و رۆشنبیری دەكات بەبۆنەی كۆچی دوایی شاعیری ناسراوی عێراقی موزەفەر ئەلنەواب و ئهم كۆچهش بە زیانێكی گەورە دادهنێت
لە بەیاننامەیەکدا کە نوسینگەی ڕاگەیاندنەکەی بڵاویکردوەتەوە، دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا هاوخەمی خۆی دەردەبڕێت بۆ لەدەستدانی شاعیری ناسراوی عێراقی موزەفەر ئەلنەواب کە ڕۆژی هەینی 20/5/2022 لە نەخۆشخانەی فێرکاری شاریقە لەئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی كۆچی دوایی كرد، بهڕێزی پرسە و سەرەخۆشی ئاراستهی ناوەندی ئەدەبی و رۆشنبیری کرد بۆ لەدەستدانی ئەم توانا ئەدەبییە باڵایە .
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران راشیگەیاند، “كۆچی دوایی موزەفەر ئەلنەواب بە زیانێکی گەورە دەزانین، بە هەڵوێستە نەگۆڕەکانی و پابەندبوونی بە بەپرسە نیشتمانییەکان ناسرابوو، داكۆكیکاری ئازادی بوو وەک بەهایەکی باڵای ژیان، لەپێشەنگی ئەو شاعیرانە بوو کە چەندین بەرهەمی شیعری و ئەدەبی پێشکەش کرد، ڕەحمەت و لێبوردن بۆ ڕۆحی کۆچکردوو، لە خودای گەورە داواکارین رۆحی كۆچكردوو بهبهههشتی بهرین شاد بكات و ئارامیش بهخانهوادهو كهس و كار و خزم و خۆشەویستانی ببهخشێت .
انا لله وانا اليه راجعون
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
هەینی ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٢