دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا پیرۆزبایی له یه‌كێتی مامۆستایان و وانه‌بێژانی كوردستان ده‌كات و، رۆڵی گه‌وره‌یان بەرز دەنرخێنێت له‌بواری په‌روه‌رده و فێركردن و بەدەستهێنانی زانیاری و شاره‌زایی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بەبۆنەی (60) هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی مامۆستایان و وانه‌بێژانی كوردستان پیرۆزباییەکی گەرمیان ئاڕاستە ده‌كات و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆده‌خوازێت له‌ئه‌رك وكاره‌كانیاندا و به‌رده‌وامییان له‌سه‌ر رێڕه‌وی په‌روه‌رده‌یی و گه‌شه‌پێدانی نه‌وه‌ی داهاتوو و بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری و رۆشنبیریی لێبورده‌یی و پاراستنی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و پته‌وكردنی گیانی نیشتمانیدا .
دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا له‌به‌یاننامه‌یەکدا رۆڵی گه‌وره‌ی مامۆستایان و وانه‌بێژانی كوردستان له‌بواری په‌روه‌رده و فێركردن به‌رزده‌نرخێنێت، هه‌روه‌ها بەدەستهێنانی شاره‌زایی و زانیاری‌یان پێش چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك لەمەوبەر به‌تایبه‌تی له‌كاته سه‌خته‌كاندا، ته‌ئكیدیشیکرد لە پشتیوانی ته‌واوی یه‌كێتییه‌كه‌یان کە شایسته‌ی هه‌موو پێ‌زانین و ستایشێكن له‌پای ئه‌و خزمه‌ته گه‌وره‌یه‌ی پێشکەش به‌گه‌لی كوردستانی ده‌كه‌ن .
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
یه‌كشه‌ممه 15 ی مایسی 2022