دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا هه‌وڵه‌كانی باڵیۆزخانه‌ی عێراق له ئازربیجان به‌رزده‌نرخێنێت و، ته‌ئكید له‌گرنگی به‌رده‌وامبوون له‌پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌ڕه‌وه‌ندی عێراقی ده‌كاته‌وه
دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا سه‌رۆكی شاندی عێراق و په‌رله‌مانتارانی شانده‌كه ( حامید ئه‌لقه‌ره‌غۆلی ، موحه‌ممه‌د ئه‌لرومه‌یسی ، كه‌ریم شكور ئه‌لداوودی ) سه‌ردانی باره‌گای باڵیۆزخانه‌ی عێراقیان كرد له‌باكۆی پایته‌ختی ئازربیجان و، لەلایەن مه‌كی ئه‌لمه‌عموری هه‌ڵسوڕێنەری كاره‌كانی باڵیۆزخانه‌کەو فه‌رمانبه‌ره باڵاكانییەوە پێشوازییان لێ‌کرا. له‌دیداره‌كه‌دا په‌رله‌مانتار شێخ شه‌علان ئه‌لكره‌ییم و زافر مه‌هدی عه‌بدوڵا ئاماده‌بوون.
سه‌رۆكی شاندی عێراق ئاگاداری چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانی باڵیۆزخانه‌كه و میكانیزمی جێبه‌جێكردنی كاری رۆژانه‌ی بوو، لای خۆیەوە هه‌وڵ و ئه‌ركه‌كانی هه‌ڵسوڕێنەری كاره‌كان و كادیرانی باڵیۆزخانه‌كه‌ی به‌رزنرخاند له‌به‌دواداچونیان بۆ كاروباری نیشتەجێبووە عێراقییه‌كان و ئه‌وخویندكارانه‌ی له‌وێ ده‌خوێنن، هاوكات دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا ته‌ئكیدیكرده‌وه له‌گرنگی به‌رده‌وامبوون له‌پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و ئاسانكاری پێویست بۆ ره‌وه‌ندی عێراقی له ئازربیجان .
نوسینگه‌ی راگه‌یاندن
كۆماری ئازربیجان
باكۆی پایته‌خت
2 ی ته‌مموزی 2022