دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی عێراق تاوتوێی رێگه‌چاره‌ی پته‌وكردنی هاوكاری هاوبه‌ش و په‌یوه‌ندییه‌كان بۆ پشتیوانی دامه‌زراوه‌ی یاسادانان و سود وه‌رگرتن له ئه‌زمونی په‌رله‌مانتارانی پێشوو دەکات
ڕۆژی سێشه‌ممه 19/7/2022 جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی له‌به‌غداد پێشوازیكرد له به‌ڕێز مونته‌سیر ئه‌لئیماره سه‌رۆكی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی عێراق به‌یاوه‌ری شاندێك له‌په‌رله‌مانتارانی پێشوو، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی دامه‌زراوه‌ی به‌حر ئه‌لعلومی خێرخوازی.
له‌میانی دیدارێكدا باس و گفتوگۆ له‌سه‌ر پێشهاته‌كانی بارودۆخی سیاسی سه‌رگۆڕه‌پانی عێراق و ئه‌و بابه‌ت و پرسانه‌ی په‌یوه‌سته به‌م قۆناغه‌ی ئێستاوه كرا، هاوكات باس له كاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌خولی پێنجه‌م و هه‌وڵی به‌رداوه‌می له‌جێبه‌جێكردنی كاره‌كانی و په‌سه‌ندكردنی یاساكاندا كرا، وێڕای گرنگی كاراكردنی یاسای یه‌كێتی په‌رله‌مانتاران ژماره (86) ی ساڵی 2017 و په‌یڕه‌وه ناوخۆكه‌ی .
جێگری سه‌رۆك له‌چوارچێوه‌ی وته‌كانیدا ته‌ئكیدی له‌پشتیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن بۆ یه‌كێتی په‌رله‌مانتاران كرده‌وه، لەگەڵ گرنگی پته‌وكردنی هاوكاری هاوبه‌ش و به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه‌كان بۆ پشتیوانی دامه‌زراوه‌ی یاسادانان، هه‌روه‌ها سود وه‌رگرتن له ئه‌زمون و راوێژی یاسایی په‌رله‌مانتارانی پێشوو و یه‌كخستنی رۆڵه‌كان بەوشێوەیەی بەشداریبکات له‌پته‌وكردنی پێگه‌ی دامه‌زراوه‌ی یاسادانان له‌نێو دامه‌زراوه‌كانی وڵات‌دا.
له‌كۆتایی دیداره‌كه‌دا به‌ڕێز مونته‌سیر قه‌ڵغانی یه‌كێتییه‌كه‌ی پێشكه‌ش به دكتۆر شاخه‌وان كرد لەپای رۆڵی دیاری له‌ناو دامه‌زراوه‌ی یاساداناندا ، هه‌روه‌ها خاتوو مەریه‌م ئه‌لره‌یس قه‌ڵغانی ده‌ستپێشخه‌ریی سه‌روه‌ری نیشتمانی پێشكه‌ش به‌جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن كرد، بۆ به‌رزنرخاندنی ئه‌و ئه‌رك و كارانه‌ی پێی سپێردراوه و جێبه‌جێی ده‌كات.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
19 ی ته‌مموزی 2022