دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی كۆده‌بێته‌وه‌و، كۆتا ئاماده‌كارییە لۆجیستییەكانی كۆنگره‌ی (34) یه‌كێتییه‌كه تاوتوێ ده‌كه‌ن
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق, ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 23/2/2023 له‌گه‌ڵ بەرێز فایز ئه‌لشه‌وابكه ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی كۆبوه‌وه.
له‌میانی كۆبونه‌وه‌كه‌دا, به‌ڕێزی له‌گه‌ڵ الشوابکە ئاماده‌كارییە لۆجیستی و به‌دواداچوون بۆ تەواوی كاروبارە ئیداری و رێكاره هونه‌رییه‌كان بۆ پێشوازیكردن له‌شانده‌كانی تاوتوێكرد.
هاوكات باس له‌چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ سه‌رخستنی كۆنگره‌ی (34) ی یه‌كێتی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی كرا, كه‌رۆژی 25 و 26 شوباتی ئه‌م مانگه له‌به‌غدادی پایته‌خت به‌ڕێوه ده‌چێت.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
پێنجشه‌ممه 23ی شوباتی 2023