دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌پیرۆزبایی جه‌ژنی ئافره‌تاندا : داوای فراوانكردنی به‌شدارییان له‌پرۆسه‌ی سیاسی و پشتیوانی و پاڵشتییان دەکەین له‌گێڕانی رۆڵی پێشه‌نگ و مرۆییان
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌پیرۆزباییه‌كدا به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ئافره‌تان كه‌هاوكاتی 8ی ئازاری هه‌موو ساڵێكه، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی ئافره‌تانی عێراق كرد‌و، ئاماژه‌یدا به‌مێژووی گه‌شاوه‌و شه‌ره‌فمه‌ندانه‌یان و وه‌ستانیان له‌گه‌ڵ پیاوان له‌قه‌یران و ته‌نگانه‌كاندا.
هەروەها ستایشی خه‌بات و تێکۆشانی ئافره‌تانی كوردستان و بوێریانی کرد له‌پشتیوانییکردنی پێشمه‌رگه بۆ ده‌یان ساڵ، له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رژێمه دیكتاتۆریه‌كان و به‌ریگریكردن له‌ئازادی و دیموكراسی .
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا، له‌م بۆنه پیرۆزه‌ی له‌دڵی هه‌موواندایه، وتیشی: ” داواده‌كه‌ین به‌شداریكردنی ئافره‌تان له‌پرۆسه‌ی سیاسی‌دا فراوانتر بكرێت و ، پشتیوان و پاڵپشتیان پێشکەشبکرێت لەگێڕانی رۆڵی پێشەنگ و مرۆییاندا ، تابتوانن ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌یان له‌پاراستنی خێزان و پێگه‌یان له‌ناوكۆمه‌ڵگادا پته‌و بكه‌ن”.
((هەموو ساڵێک، ئافرەتان لەخێرو خۆشی و سەلامەتیدابن))
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
چوارشه‌ممه 8 ی ئازاری 2023