دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌میانی پێشوازیكردنی له‌شاندێكی ریشسپی و پیاوماقوڵانی خێڵه‌كان، جه‌خت له‌پێویستی پاراستنی ناسنامه‌ی نیشتمانی ده‌كات لەگەڵ بەردەوامیی هەوڵەکانی دامه‌زراوه‌ی یاسادانان له‌سوككردنی بارگرانی سه‌رشانی هاوڵاتیان
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق, له‌نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی له‌به‌غداد , پێشوازیكرد له‌شاندێكی ریشسپی و پیاوماقوڵانی خێڵه‌كان لە پارێزگاكانی : (به‌غداد ، نه‌جه‌ف، واست و ئه‌نبار ) .
له‌میانی دیدارێكدا، كه ئه‌میر عز ئه‌لعه‌ره‌ب ئه‌لحومێری راوێژكاری جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن بۆ كاروباری خێڵه‌كان ئاماده‌یبوو، بارودۆخی گشتی و رۆڵی گه‌وره‌ی خێڵه‌كان له‌چه‌سپاندنی پایه‌كانی ئاسایش و پته‌وكردنی سه‌قامگیری و پارێزگاریكردن له ئاشتی كۆمه‌ڵگا تاوتوێكرا.
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا، جه‌ختیكرد له پێویستی ده‌ستگرتن به‌ناسنامه‌ی نیشتمانی و پته‌وكردنی رایه‌ڵه‌ی خۆشه‌ویستی و برایه‌تی نێوان پێكهاته‌كانی گه‌ل، هاوكات به‌ڕێزی گوێبیستی وته‌كانی شاندی میوان بوو ده‌رباره‌ی دۆسیه‌ی خزمه‌تگوزاری و قەبارەی بارگرانی ژیانی هاوڵاتیان لەناوچە جیاوازەکان و چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌كانیان، له‌وانه دیارده‌ی بێكاری و خراپی خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تیه‌كان.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنەران، به‌ڵێنیدا به‌دواداچوون بۆ دۆسیه‌ی خزمه‌تگوزاریه‌كان بکات و بییانگەیەنێتە لایەنە حکومیەکان، وتيشى : ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌رده‌وامه له‌كاری رۆژانه‌ی و په‌رۆشه له‌داڕشتنی ئه‌و یاسایانه‌ی په‌یوه‌سته خزمه‌تگوزاری و سه‌قامگیری بارودۆخی وڵات .
نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
9ی ئایاری 2023