دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌میانی سه‌رۆكایه‌تیكردنی لیژنه‌ی شاره‌زایان بۆ ده‌ستنیشانكردنی كۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ، جه‌خت له‌سه‌ر په‌له‌كردن له رێوشوێنه‌كانی كاری لیژنه‌كه‌و كردنه‌وه‌ی دەرگای خۆكاندیدكردن ده‌كاته‌وه
جێگری سه‌رۆكی ئه‌جومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 19/3/2023 سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی یه‌كه‌می لیژنه‌ی شاره‌زایانی كرد كه‌تایبه‌ته به‌ده‌ستنیشانكردنی ئه‌ندامه نوێكانی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیارانی كۆمیسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ له‌عێراق ، به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه.
له‌سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌دا، به‌ڕێزی هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی لیژنه‌كه خواست له‌جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كه‌نیاندا، ئاماژه‌شیدا به‌گرنگی پێكهێنانی كۆمیسیۆنێكی نوێی مافی مرۆڤ بۆ درێژەدان بە بڵاوكردنه‌وه‌ی كه‌لتووری رێزگرتن له‌مافەکانی مرۆڤ و به‌رده‌وامیدان به‌ئه‌زمونی دیموكراسی و پرۆسه‌ی سیاسی له‌وڵات و زامنکردنی بەردەوامیی كاره‌كانی كۆمسیۆن وەک دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی پاراستنی ماف و ئازادییه‌کان به‌پێی ده‌ستوور و به‌ڵێننامه ورێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان .
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و سه‌رپه‌رشتیاری گشتی كاری لیژنه‌كه، جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی په‌له‌كردن له‌ده‌ستنیشانكردنی میكانیزم و رێوشوێنه‌كانی كاری لیژنه‌كه كرده‌وه ، هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌یه‌كی ئه‌له‌كترۆنی بۆ خۆكاندیدكردن بۆ ئه‌وانه‌ی دەخوازن داوای ئه‌ندامێتی پێشكه‌ش بكه‌ن به‌پێی مه‌رجه‌كانی یاسای كۆمیسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ و پێوه‌ری شاره‌زایی و لێهاتوویی و بڕوانامه‌ی زانستی .
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
یه‌كشه‌ممه 19 ی ئازاری 2023