دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌میانی پێشوازیكردنی له ریشسپی و پیاوماقوڵانی خێڵه عه‌ره‌بییه ره‌سه‌نه‌كان، ستایشی رۆڵی بەرچاویانی كرد له پته‌وكردنی ئاسایش و سه‌قامگیری و به‌دیهێنانی ئاشتی كۆمه‌ڵایەتیدا
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 29/11/2022 جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی له‌به‌غداد پێشوازیكرد له‌ریشسپی و پیاوماقوڵانی خێڵه عه‌ره‌بییه ره‌سه‌نه‌كانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین – قه‌زای شرگات، شێخ ئیدریسی حاجی زاهیر جبوری، له‌پارێزگای نه‌جه‌فی پیرۆزیش شێخ عه‌باس عه‌لی حه‌سه‌ن و له‌پارێزگای میسان سه‌ید حه‌مزه عه‌جیل ئه‌لشه‌رع و له‌پارێزگای به‌غداد شێخ جاسم موحه‌ممه‌د محه‌مه‌د ساڵح.
ئاماده‌بووان خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی بە دیداری به‌ڕێزیان كه به‌به‌رده‌وامی په‌رۆشی په‌یوه‌ندیكردنه به‌سه‌رجه‌م خێڵه‌كان لە پارێزگاكانی عێراق بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی و یه‌كگرتوویی نیشتمانی نێوان رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان، شایانی باسه په‌رله‌مانتار ئامانج مه‌حمود هه‌ركی ئاماده‌ی دیداره‌كه‌بوو.
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌میانی وته‌كانیدا، ستایشی رۆڵی بەرچاوی خێڵه‌كانی كرد له‌پته‌وكردنی ئاسایش و سه‌قامگیری و به‌دیهێنانی ئاشتی کۆمەڵایەتیداو، هه‌وڵه چاکەخوازەکانیان له بڵاوكردنه‌وه‌ی دڵنیایی و چاندنی خۆشه‌ویستی، وێڕای پشتیوانیكردنیان له‌دامه‌زراوه‌کانی ده‌وڵه‌ت بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌هاووڵاتیان.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
سێشه‌ممه 29 ی تشرینی دووه‌می 2022