دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌رۆژی نیشتمانی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كاندا: پێویسته حكومه‌تی ئیتحادی مافی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان فه‌راهه‌م بكات و ژیانێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌یان بۆ دابین بکات
رۆژی دووشه‌ممه‌ی 16 ی ئایار رۆژی نیشتمانی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانه، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بە ئازارێکی زۆرەوە ئەو یادە وەبیردێنێتەوە، ئه‌وقه‌سابخانه و تاوانه قێزه‌ونه‌ی به‌عسی گۆڕبه‌گۆڕ ده‌رهه‌ق به‌رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له‌كوردستانه‌وه تا باشووری عێراق و نه‌ته‌وه جیاجیاكان و پێكهاته‌كان له مناڵ و ئافره‌ت و گه‌نج و پیر ئەنجامیدا.
دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا لەم بۆنە خه‌مناكه‌دا داوایكرد ” حكومه‌تی ئیتحادی مافی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان فەراهەمبکات و ژیانێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌یان بۆ ده‌سته‌به‌ر بكات، بە پێویستی زانی بایه‌خ بەخانەوادەی شەهیدان بدرێت و هاوكاری پێویستیان پێشكه‌ش بكرێت له‌ڕێی یاسا و بڕیارەکانی حکومەتەوە، له‌پێناو فه‌راهه‌مكردنی په‌ناگه‌ی ئارام و شوێنی نیشته‌جێبوونیان بۆ داڵده‌دانیان “.
وتیشی: ئه‌م به‌به‌رپرسیارێتییه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی وه‌زاره‌ته تایبه‌تمه‌ندەکان و لایه‌نه په‌یوندیداره‌كان تا کۆتایی بە نه‌هامه‌تییەکانیان بێت و مافی شه‌هیده‌كانیش زامنبکرێت.
بەرزی و شکۆمەندی بۆ گیانی پاکی شه‌هیده نەمرەکان
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
دووشه‌ممه 16 ی ئایار ی 2022