دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌باكۆ سه‌ردانی شێخی ئیسلام ده‌كات و ، ته‌ئكیددەکات بۆ سه‌ماحه‌تی له‌سه‌ر گرنگی قوڵكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه مرۆیی و ئایینی و شارستانییه‌كانی نێوان هه‌ردوو گه‌لی موسڵمان
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌رۆكی شاندی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە له‌گه‌ڵ شانده‌كه سه‌ردانی سه‌ماحه‌تی شێخ ئه‌لئیسلام ئه‌لحاج ئه‌ڵا شكور پاشازاده مه‌رجه‌عی باڵای وڵاتانی قه‌وقازی كرد‌و، لای خۆیه‌وه سه‌ماحه‌تییان خۆشحاڵی ده‌ربڕی بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌و، وتی: گه‌لی عێراق پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه لەلای خۆی و گه‌لی ئازربیجان.
له‌میانی دیدارەكەشیاندا، تاوتوێی پرس و بابه‌ته‌کانی جێی بایه‌خی هاوبەش کرا، له‌وانه‌ش: به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان گه‌لی عێراق و ئازربیجان له‌هه‌موو ئاسته‌كانداو، پته‌وكردنی دیالۆگ و ئاشتی نێوان كلتور و ئایین و مه‌زهه‌به‌كان به‌شێوه‌یه‌ك، دۆخی سه‌قامگیری و بوژاندنه‌وه‌ی بۆ گه‌لانی وڵاته‌كانمان دەستەبەربکات.
سه‌رۆكی شاندی عێراق له‌میانی وته‌كانیدا له‌گه‌ڵ شێخی ئیسلام، ته‌ئكیدی له‌سه‌ر گرنگی قوڵكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه مرۆیی و ئایینی و شارستانییه‌كانی نێوان هه‌ردوو گه‌لی موسڵمان كرده‌وه‌و ئاماژه‌یدا به‌پێویستی هاوكاری و به‌رده‌وامیی سه‌ردانیكردنی ئایینی بۆ مه‌زارگه ئایینیه پیرۆزه‌كان و، بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی گه‌شتیاری و پشتیوانی ئابووری به‌شێوه‌یه‌ك، خزمه‌ت به‌به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ردوو وڵات بكات .
نوسینگه‌ی راگه‌یاندن
كۆماری ئازه‌ربێجان
پایته‌خت – باكۆ
٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢