دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا جه‌خت له‌گرنگی پته‌وكردنی گیانی نیشتمانی و ئینتما لەنێو تاكەکانی كۆمه‌ڵگا دەکاتەوە، رۆڵی گه‌وره‌ی پیاوانی ئاینیش له‌به‌دیهێنانی ئاسایش و سه‌قامگیریدا به‌رز ده‌نرخێنێت
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، جه‌ختی له‌گرنگی پته‌وكردنی گیانی نیشتمانی و ئینتما لەنێو تاكەکانی كۆمه‌ڵگا كرده‌وه، هاوكات رۆڵی پیاوانی ئایینی له ئاڕاسته‌كردنی كۆمه‌ڵگاو پشتیوانیکردنی دامه‌زراوه‌کانی ده‌وڵه‌ت له‌به‌دیهێنانی ئاسایش و سه‌قامگیریدا بەرزنرخاند.
ئەو وتانەی به‌ڕێزی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17/1/2023 له‌نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی له‌به‌غداد، له‌میانی پێشوازیكردنیداهات له دكتۆر محه‌ممه‌د ئه‌لنوری جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی زانایانی ره‌بات ئه‌لمحه‌ممه‌دی، كه ئه‌میر عز ئه‌لعه‌ره‌ب راوێژكاری جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن بۆ كاروباری خێڵه‌كان ئاماده‌یبوو.
لەدیدارێکدا، تاووتوێی هه‌ندێك بابه‌ت و پرسی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش کرا، له‌سه‌رویانه‌وه، پشتیوانی هه‌وڵ و ئه‌ركه‌كان له‌چه‌سپاندنی بنه‌ماکانی مافی مرۆڤ و بڵاوكردنه‌وه‌ی كلتوری لێبورده‌یی و پێكه‌وه ژیانی ئاشتییانه له‌نێو پێكهاته‌كان ، هه‌روه‌ها رێزگرتن له‌ئایین و بیروباوه‌ڕه‌كان و ره‌تكردنه‌وه‌ی تایه‌فه‌گه‌ری و یه‌كخستنی دید و ڕیزه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یران و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كان .
لای خۆیەوە، دكتۆر محه‌ممه‌د ئه‌لنوری ئاماژه‌یدا به‌گرنگی به‌رده‌وامیی هاوكاری نێوان دامه‌زراوه‌ی یاسادانان و دامه‌زراوه ئایینی و رۆشنبیرییه‌كانی تر‌و كارکردن به‌ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بنه‌ڕه‌تی به‌هاووڵاتیان.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
سێشه‌ممه 17 ی كانوونی دووه‌می 2023