دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا : بابل یه‌كێكه له پارێزگه گرنگه‌كانی عێراق به‌هۆی پێگه كلتوری و قوڵایی مێژووه‌كه‌ی وپشتیوانی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی خۆجێیى ده‌كه‌ین له‌پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان به هاووڵاتیان
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی له‌به‌غداد پێشوازیكرد لە حه‌سه‌ن مه‌ندیل ئه‌لسریاوی جێگری پارێزگاری بابل و شێخ عز ئه‌لعه‌ره‌ب موسلیم ئه‌لحمێری.
له دیدارێكدا باس له پێشهاته سیاسی و ئه‌منییەکانی سه‌ر گۆڕه‌پانی عێراق كرا، هه‌روه‌ها تاوتوێی ئه‌و بابه‌ت و پرسانه‌یان كرد كه په‌یوه‌ستن به ئه‌رك و ئه‌دای حكومه‌تی خۆجێیی له ئیداره‌ی پارێزگاكاندا، وێڕای باسكردنی رۆڵی ئه‌رێنی هۆزه ره‌سه‌نه‌كان له‌پته‌وكردنی ئاسایش و سه‌قامگیری و ئاشتی كۆمه‌ڵگه‌دا.”.
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئاماژه‌یدا به‌وه‌ی ” بابل یه‌كێكه له‌پارێزگه گرنگه‌كانی عێراق به‌هۆی پێگه‌ی كلتووری و قوڵایی مێژووه‌كه‌ی، وتیشی: پشتیوانی له‌هه‌وڵ و ئه‌ركه‌كانی حكومه‌تی خۆجێیی ده‌كه‌ین له‌پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان به‌هاوڵاتیان “.
هاوكات جه‌ختيشيكرد لەگرنگی به‌گه‌ڕخستنی تەواوی تواناکان له‌پارێزگه‌كه‌دا بۆ به‌رده‌وامبوونی بنیاتنان و ئاوه‌دانكردنه‌وەو به‌ده‌مه‌وه‌چوونی کارە لەپێشینه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی رێژه‌ی ده‌ستكه‌وت و جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی داهاتوو به‌ئامانجی په‌ره‌پێدان به‌پارێزگای بابلی شوێنه‌واری.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
٢٩ی تەمموزی ٢٠٢٢