حەلبوسی چاوی بە سەرۆک کۆماری تورکیا دەکەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ شەممە چاوی کەوت بە بەرێز رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا.

لەسەرەتای دیدارەکە بەرێزیان هیوای تەندروستیەکی باشی بۆ سەرۆکی تورکیا خواست دوای چاکبوونەوەی لە فایرۆسی کۆرۆنا.
هەر لە میانی دیدارەکە کە خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانی سەروەری ئامادەی بوو، تاوتوێی پەیوەندی دۆستانە و هەماهەنگی و هاریکاری نێوان هەردوو وڵات کرا لەسەرجەم بوارەکان لە نێویاندا ئابوری و بازرگانی لەگەڵ پشتیوانی لە عێراق لە بواری ریشەکێش کردنی تیرۆر و هاریکاری لە بواری ئاڵوگۆری زانیاری ئەمنی و هەواڵگری.
لەبەشێکی تری دیدارەکە گفتوگۆ لە بارەی ئاسانکاری لە رێوشوێنەکانی پێدانی ڤیزا کرا بۆ عێراقیەکان، لەو بارەیەوە سەرۆکی تورکیا راسپاردەی دەرکرد کە رێوشوێنی پێویست بۆ ئەو پرسە بگیرێتەبەر.
لای خۆیەوە بەرێز ئەردۆغان تەئکیدی کێدەوە لەسەر پشتیوانیەکانی بۆ عێراق و دامەزراوە دەستوریەکانی و بەردەوامی هاریکاری و هەماهەنگی بەو جۆرەی سەقامگیری لە عێراقدا دەستەبەر دەکات و خزمەت بە گەلی عێراق دەکات.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
26 شوبات 2022