حەلبوسی چاوی بە سەرۆکی یەکێتی پەرلەمانی عەرەبی و سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی ئیمارات دەکەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، و شاندی یاوەری ئەمرۆ پێنجشەممە، چاوی کەوت بە بەرێز سەقەر غەباش سەرۆکی یەکێتی پەرلەمانی عەرەبی و سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی ئیمارات، ئەوەش لە پەراوێزی سی و دوو هەمین کۆنگرەی پەرلەمانی عەرەبی.

لەسەرەتای دیدارەکە بەرێزیان سوپاس و پێزانینی خۆی گەیاندە بەرێز غەیاش لەبەرامبەر هەوڵ و رۆڵی لە سەرۆکایەتی یەکێتی پەرلەمانی عەرەبی و تەئکیدی کردەوە لەسەر ڕەتکردنەوەی دەستدرێژییەکان بۆ رووبەرووی ئیمارات بویەوە و ئاماژەی بە گرنگی هەوڵەکان کرد بۆ چارەسەری سەرتاسەری ناوچەکە و بەدیهێنانی سەقامگیری و ئاساسشی عەرەبی و ئیقلیمی گشتگیر.
هەر لە دیدارەکە گفتوگۆ کرا سەبارەت پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵاتی برا و تەئکید کرایەوە لەسەر گرنگی فراوانکردنی هاریکاری لەسەرجەم بوارەکان.
لای خۆیەوە بەرێز غەیاش تەئکیدی کردەوە لەسەر هەڵوێستی ئیمارات دەرحەق بە عێراق کە هەڵوێستێکی نەگۆڕە و پشتیوانی لە عێراق دەکات بەمەستی تێپەڕاندنی بارگرانییەکان و بەدیهێنانی گەشەسەندن و سەقامگیری.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
17 شوبات 2022