حەلبوسی پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی تورکیا پێگەیشت

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمرۆ دووشەممە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە بەرێز مستەفا شنتوب سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی تورکیا پێگەیشت بەمەبەستی پیرۆزبایی بۆ دووبارە هەڵبژاردنەوەی بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ خولی پێنجەم.
لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە شنتوب تەئکیدی کردەوە لەسەر گرنگی پتەو کردنی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات، و کارکردن بۆ گەشەپێدانی لەرێی پتەوکردنی پەیوەندی و هاریکاری نێوان هەردوو پەرلەمانەکە.

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
10 کانونی دووەم 2022