حەلبوسی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێگەیشت

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە بەرێز ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێگەیشت؛ بەمەبەستی پیرۆزبایی بە بۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ خولی پێنجەم، و هیوای سەرکەوتنی بۆ بەرێزیان خواست، هاوکات وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بانگهێشتی بەرێزیانی کرد تا لەنزیکترین کاتدا سەردانی ئەمریکا بکات و تەئکیدی کردەوە لەسەر بەردەوامی هاریکاری نێوان هەردوو وڵات لەسەرجەم بوارەکان.

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
13 کانونی دووەم 2022