حەلبوسی پێشوازی لە یاریدەدەری سەرۆک کۆماری ئێران دەکا

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە پێشوازی کرد لە دکتۆر حسین قازی یاریدەدەری سەرۆک کۆماری ئیسلای ئێران و سەرۆکی دامەزراوەی شەهیدان و قوربانیان و شاندی یاوەری.
لە دیدارەکەدا کە کە بەرێز عەبد ئیلاه ناهلی سەرۆکی دامەزراوەی شەهیدان ئامادەی بوو، گفتوگۆ سەبارەت بە یاداشتنامەی لێکتێگەیەشتنی هاوبەش کە چەند مادە و بەندێک لە خۆدەگرێت لەگەڵ میکانیزمی هاریکاری و هاوبەشی لە نێوان هەردوو وڵات بەو جۆرەی خزمەت بە پرسی شەهیدان و قەربانیان و خێزانەکانیان دەکات.
بەرێزیان جەختی کردەوە لەسەر پشتیوانی دەسەڵاتی یاسادانان بۆ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن و کارەکانی دامەزراوەی شەهیدان و هەموو ئەو بوارانەی خزمەتیان دەکات مافەکانیان زامن دەکات و نرخاندنی قوربانیدانیان و خزمەتکردنی خانەوادەکەیان.
لای خۆیەوە یاریدەدەری سەرۆک کۆماری ئێران پیرۆزبایی لە بەرێزیان کرد بە بۆنەی دوبارە هەڵبژاردنەوەی بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ خولی پێنجەم و سڵاوی بەرێز ئیبراهیمەرەئیسی سەرۆک کۆمار و محەمەد باقر قالیباڤ سەرۆکی ئەنجومەنی شورای گەیاندە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەرامبەردا بەرێزیان بە شاندی میواندا سڵاوی بۆ سەرۆک کۆماری ئێران و سەرۆکی ئەنجومەنی شورا نارد و سوپاسی ئەو بانگهێشتە فەرمییەی کرد کە بەرێزیان بەڵێنی داوە لە نزیکترین کاتدا ئەنجامی بدات.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
2 ئازار 2022