حەلبوسی پیرۆزبایی لەدایکبونی ئیمام عەلی ( سڵاوی خوای لێبێت) رادەگەیەنێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، پیرۆزبایی لە جیهانی ئیسلامی و گەلی عێراق کرد بە بۆنەی لەدایکبونی ئیمام عەلی ( سڵاوی خوای لێبێت).

دەقی پیرۆزباییەکە:

جوانترین پیرۆزبایی لە جیهانی ئیسلامی و ڕۆڵەکانی گەلی عێراق دەکەین بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی ئیمام عەلی ( سڵاوی خوای لێبێت) کە ژیانی پڕە لە بەهای بە نرخ و ئازایەتی و حیکمە و تەزحیەدان.
یادی پیرۆزی لە دایکبوونی پێویستە ببێتە وێستگەیەکی وەبیرهێنانەوەی وانەکانی مرۆڤایەتی و خۆشەویستی و لێبوردەیی کە هاوتەریبی ژیاننامەکەیەتی، و ئیلهام بەخشی ژیاننامە پیرۆزەکەی لە بەهای ڕاستی و ڕەخساندنی دادپەروەری و سەرخستنی ستەملێکراو و بەدیهێنانی چاکسازی و تەسحیەدان لەو پێناوەدا.
لەم بۆنەیەدا لە خوای گەورە و میهرەبان داواکارین بەخێری بگێرێت و هەموو ساڵێک وڵاتەکەمان و رۆڵەکانی لە ئاسایش و سەقامگیریدا بن.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
15 شوبات 2022