حەلبوسی بروسکەیەکی پیرۆزبایی لە سەرۆکی ئەنجومەنی هەماهەنگی سعودی عێراقی پێگەیشت

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، بروسکەیەکی پیرۆزبایی لەدکتۆر ماجد بن عەبدوڵا قەسبی وەزیری بازرگانی سعودیە/ و سەرۆکی ئەنجومەنی هەماهەنگی سعودی عێراقی لە لایەنی سعودی پێگەیشت بە بۆنەی دوو بارە هەڵبژاردنەوەی بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ خولی پێنجەم.

لە دەقی بروسکەکەدا هاتووە:

گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەم بە ناوی خۆم و ئەندامانی ئەنجومەنی هەماهەنگی سعودی عێراقی لە لایەنی سعودی، لە خۆتان و ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە بۆنەی پێکهێنانی ئەنجومەن و دووبارە هەڵبژاردنەوەتان بۆ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، هیوای سەرکەوتن بۆ ئێوە و ئەندامانی ئەنجومەن ئەخوازم لەگەڵ سەرکەوتن و پێشکەوتن و گەشەسەندن بۆ گەلی عێراقی برا.
=========
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
25 کانونی دووەم 2020