حەلبوسی بروسکەیەکی پیرۆزبایی لە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ژاپۆن پێگەیشت

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، بروسکەیەکی پیرۆزبایی لە بەرێز هوسودا هیرویوکی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ژاپۆن پێگەیشت بە بۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ خولی پێنجەم.

لە دەقی بروسکەکەدا هاتووە:

گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەم بە بۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەتان بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی کۆماری عێراق، بەو سیفەتەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ژاپۆنم، هیوادارم لەگەڵتاندا کاربکەم بۆ زیاتر برەودان بە پەیوەندی هاورێیەتی نێوان هەردوو ئەنجومەن و هەردوو وڵات.
هیوای گەشەسەندن بۆ وڵاتەکەتان و سەرکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازم لە پۆستەکەتاندا.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
25 کانونی دووەم 2022