جێگری یەكەم جەختدەكات: یاسای خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتی وەرچەرخانە لەمێژویی یاسادانانی عێراقدا بەهۆی ئەو دڵنیایی و پارێزگاریكردنەی دەیبەخشێت بەوانەی دەیانگرێتەوە

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, جەختیكرد لەوەی بەجێگەیاندنی دەنگدان لەسەر یاسای خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتی, لەچوارچێوەی پلانی دەوڵەتی عێراقدا بوو بەتەواوی دامەزاروەكانی یاسادانان و جێبەجێكردن, بۆ بەدیهێنانی چاكسازی ئابوری و برەودان بەگەشەی كەرتی تایبەت.
مەندەلاوی, لەمیانی وتەیەكدا كە رۆژی شەممە 20ی ئایاری 2023, لەمیانی بەشداریكردنی لە وۆركشۆپێكی تایبەت بە راگەیاندنی یاسای خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتی بۆ كرێكاران پێشكەشیكرد, كە لەهۆتێل رەشید لەبەغداد بەڕێوەچوو و لەلایەن لیژنەی كارو رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی بەهاوكاری وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی ڕێكخرا, رایگەیاند: ئەنجومەنی نوێنەران بەجێگەیاندنی ئەو یاسایە گرنگەی خستە گەردنی خۆی, كە بە وەرچەرخانێكی مێژویی بەرچاو دادەنرێت لەمێژویی یاسادانانی عێراق, بەهۆی ئەو دڵنیایی و پارێزگاریەی, ئەحكامەكانی ئەو یاسایە پێكشكەشی ئەوانەی دەكات, كە دەیانگرێتەوە, بەشداریشدەكات لەبەهێزكردن و چالاككردنی كەرتی تایبەت.

 

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٣/٥/٢٠