جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری تاوتوێ هەماهەنگی و هاوکاری هاوبەشی نێوان دامەزراوەی یاسادانان و دەسەڵاتی دادوەری دەکات لەگەڵ پەسەندکردنی یاساکان بەوشێوەیەی زامنی پاڵپشتی دامەزراوەکانی دەوڵەت و خزمەت بە هاوڵاتیان دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 6/1/2022، د.شاخه‌وان عەبدوڵا چاویکەوت بە د.فائیق زیَدان، لەدیدارێکدا تاوتوێی کۆمەڵێک پرس و بابەت کرا کە جێی بایەخی هاوبەشی هەردوولا بوون، لەسەروشیانەوە، رێگه‌چاره‌کانی پەرەپێدانی ئاسۆی هاوکاری و هەماهەنگی هاوبەش لە نێوان دامەزراوەی یاسادانان و دەسەڵاتی دادوەری و پشتیوانیکردنی په‌رله‌مانتاره‌ به‌ڕێزه‌كان تابتوانن ئه‌رك و كاره‌كانیان ڕاپەڕێنن، هه‌روه‌ها چالاککردنی کاری لیژنەکانی پەرلەمان و پەسەندکردنی یاساکان بە شێوەیەک پشتیوانی دامەزراوەکانی دەوڵەت مسۆگه‌ربکات بۆ پەرەپێدانی میکانیزمی کارکردن و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان.

هەر لە دیدارەكەدا، هەردوولا جەختیان لە گرنگی قۆستنه‌وه‌ی‌ خولی پێنجەمی پەرلەمان کردەوە بۆ تێپەڕاندنی یاسا پەکخراوەکانی خوله‌كانی‌ پێشوو و هەنگاونان بەرەو چاکسازی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، پشتیوانیکردنی هەوڵە نیشتمانییەکان بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لەسەرتاسەری وڵات.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
1ی حوزەیرانی 2022