جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ باڵیۆزی روسیا دواین پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی گۆرەپانی عێراق و میكانیزمەكانی پتەوكردنی پەیوەندییە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێدەكات

دكتۆر شاخەوان عەبدوڵا ئەحمەد، ئەمڕۆ دووشەممە 5/9/2022 لەنوسینگەی تایبەتی خۆی لەبەغداد، پیشوازیكرد لە ئیلبروس كوتراشیف باڵیۆزی روسیا لەعێراق و وەفدێكی هاوڕێی.

لەدیدارێكدا، تاوتوێی كۆمەڵێك پرس و بابەتی جێی بایەخی هاوبەش كرا، لەوانە، دواین پێشهاتەكانی گۆرەپانی سیاسی عێراق و داواكان بۆ هێوركردنەوەو، گفتوگۆكردن لەنێوان لایەنەكانی پرۆسەی سیاسی.

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەمیانی قسەكانیدا جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ عێراق پەرۆشە بۆ بەردەوامیی پتەوكردنی پەیوەندییە دووقوڵییەكان و هاوكاری هاوبەش لەنێوان بەغداد و مۆسكۆ، بەتایبەت كە هاوبەشیی و بەرژوەندی ئابوری و وابەستەیی ڕۆشنبیری و مێژویی لەنێوان هەردوو وڵاتدا هەیە، هیواشی خواست كۆتایی بەجەنگی نێوان روسیاو ئۆكرانیا بێت، بەهۆی ئەوەی بەشێوەیەكی بەرچاو كاریگەری لەسەر ئابوری جیهان و بەرزبونەوەی نرخی خۆراكە بنەرەتییەكان هەبووە.

لای خۆیەوە، كوتراشیف ئاماژەی بەوەكرد، گەل و حكومەتی روسیا پشتیوانی سەقامگیری عێراق دەكەن و هیواخوازن گفتوگۆ و لێكگەیشتن لەنێوان هێزو پارتە نیشتیمانییەكان و هاوبەشانی پرۆسەی سیاسی بەردەوامی هەبێت و پشتیوانی ئەو هەوڵانەش دەكەن كە بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكەو گەرانەوە بۆ مێزی گفتوگۆ دەدرێن، لەپێناو چارەسەركردنی كێشەو قەیرانەكان.

نوسینگەی راگەیاندنی
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
دووشەممە 5ی ئەیلولی 2022