جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاره‌كانی باڵیۆزخانه‌ی شانشینی به‌حره‌ین له عێراق كۆده‌بێته‌وه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه په‌رله‌مانتار شه‌علان ئه‌لكره‌ییم جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عه‌ره‌ب و جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ به‌رێز خالید ئه‌حمه‌د ئه‌لمه‌نسور هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاره‌كانی باڵیۆزخانه‌ی شانشینی به‌حره‌ین له‌به‌غداد كۆبوه‌وه
له‌میانی دیدارێكدا تاووتوێی په‌یوه‌ندی برایه‌تی عێراق به‌حره‌ین و رێگه‌چاره‌ی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو وڵات و چالاككردنی كاری لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و برایه‌تی و دۆستایه‌تی كه‌نداو كرا.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دۆستایه‌تی عێراق – كه‌نداو ئاماژه‌یدا به‌لایه‌وه گرنگه په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌واوكاری له‌گه‌ڵ شانشینی به‌حره‌ین دروست بكات له‌ڕێی هاوكاری هاوبه‌ش له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا كه‌خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو گه‌لی برا بكات و عێراقیش رۆڵ و پێگه‌ی خۆی له‌ناو ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌كاندا بگه‌ڕێنێته‌وه به‌تایبه‌تی له‌نێوان براكانی له‌وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی و دراوسێكانی به‌گشتی و جه‌ختیكرد له‌گرنگی چالاككردنی رۆڵی په‌رله‌مان و په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو وڵات.
هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتار شه‌علان ئه‌لكره‌ییم داوایكرد په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی برا پته‌وبكرێت و رێوشوێنه‌كانی پێدانی ڤیزای چوونه‌ژوره‌وه‌ی شانشینی به‌حره‌ین ئاسانكاری بكرێت و پێشنیازی كردنه‌وه‌ی هێڵی ئاسمانی به‌حره‌ین (گۆڵف )ی كرد‌و بانگهێشتكردنی بۆ كۆبونه‌وه هاوبه‌شی پسپۆڕانی نێوان هه‌ردوو وڵات له‌رۆژانی داهاتوودا.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز خالید ئه‌لمه‌نسور هه‌ڵوێستی وڵاتی به‌حره‌ینی له پشتیوانی یه‌كگرتووی عێراق له خاك و گه‌ل و سه‌روه‌ری و په‌رۆشییان بۆ پشتیوانی عێراق له سه‌رجه‌م ئاسته‌كان ده‌ربڕی.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
30 ی تشرینی دووه‌می 2022