جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه پێشوازی له باڵیۆزی ئه‌رمینیا له به‌غداد ده‌كات
رۆژی چوارشه‌ممه په‌رله‌مانتار موحه‌ممه‌د سدیق موحه‌ممه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی دۆستایه‌تی عێراق- ئه‌رمینیا له‌چوارچێوه‌ی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان هه‌ردوو وڵات پێشوازی له‌به‌ڕێز ئه‌لیك غاریبیان باڵیۆزی ئه‌رمینیا كرد .
له‌میانی دیدارێكدا باڵیۆزی ئه‌رمینیا سه‌رۆكی لیژنه‌ی دۆستایه‌تی ئه‌رمینیا – عێراق له‌ئه‌نجومه‌نی گه‌لی كۆماری ئه‌رمینیاوه بانگهێشتنامه‌یه‌كی فه‌رمی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دۆستایه‌تی عێراق – ئه‌رمینی بۆ سه‌ردانی ئه‌رمینیا پێشكه‌شكردن به‌مه‌به‌ستی دیدارسازكردن له‌گه ڵ هاوتاكانیان له‌وێ و بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاسۆی هاوكاری هاوشێوه له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی نێوان ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان له ئه‌رمینیا و عێراق له‌چاره‌كی یه‌كه‌می ساڵی داهاتوودا .
لای خۆیه‌وه په‌رله‌مانتار موحه‌ممه‌د سدیق خۆشحاڵی خۆی بۆ بانگهێشتنامه‌كه ده‌ربڕی و ئاماژه‌یدا به‌وه‌ی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه گه‌یشتۆته كۆتایی پێكهێنانی لیژنه‌ی دۆستایه‌تی له لایه‌نی عێراقه‌وه و دوباره دروستكردنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری لیژنه‌كه‌دایه دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی نوێ سه‌ركه‌وتن ئه‌وه‌ش بوه هۆی دواكه‌وتنی پێكهێنانی لیژنه‌كه .
پاشان هه‌ردوولا باسیان له هاندانی گه‌شتیاری ئایینی له‌رێی ئاڵوگۆڕی سه‌ردانه‌كانه‌وه بۆ مه‌زارگه جۆراوجۆره‌كانی هه‌ردوو وڵات و ئاسانكاری بۆ پێدانی ڤیزا بۆ چوونه ژووره‌وه كرد .
هه‌ردوولا دیداره‌كه‌یان به‌گۆڕینه‌وه‌ی دیاری كۆتایی پێهێنا.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
25/11/2022