جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ دیوانی وه‌قفی سوننی باس له‌گرنگی بڵاوكردنه‌وه‌ی كلتوری ئیسلامی و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه مرۆییه‌كان ده‌كات به‌شێوه‌یه‌ك سه‌قامگیری كۆمه‌ڵگه پته‌وده‌كات
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د له‌نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی له‌به‌غداد پێشوازیكرد له دكتۆر محه‌مه‌د ساڵح ره‌شاد بریكاری سه‌رۆكی وه‌قفی سوننی بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی، كه‌خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ ده‌رفه‌تی دیداره‌كه‌و، هاوكات تاووتوێی ئه‌و دۆسیه و پرسانه‌یان كرد كه‌جێی بایه‌خی هاوبه‌ش بوون.
هەر لەدیدارکەدا، باس له‌و بابه‌تانه‌كرا كه‌په‌یوه‌ستن به كار‌و ئه‌ركه‌كانی وه‌قفه ئاینییه‌كانه‌وه، وێڕای رێگه‌چاره‌ی په‌ره‌پێدانی ئاسۆی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی نێوان دامه‌زراوه‌ی یاسادانان له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانی تری ده‌وڵه‌ت به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری به‌هاووڵاتیان.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنەران، ته‌ئكیدی له‌گرنگی خستنه‌گه‌ڕی هه‌وڵی زیاتر‌و كاری به‌رده‌وامی دامه‌زراوه ئایینی و رۆشنبیرییه‌كان كرده‌وه، له‌گه‌ڵ فراوانكردنی بازنه‌ی چالاكییه‌كان و هه‌وڵدان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی كلتوری ئیسلامی و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه مرۆییه‌كان له‌نێو سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی گه‌لدا، به‌شێوه‌یه‌ك بێت سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی له‌كۆمه‌ڵگه‌دا پته‌وبكات و، بنه‌ماكانی پێكه‌وه ژیانی ئاشتییانه و لێبورده‌یی ئایینی بچه‌سپێنێت .
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
پێنجشه‌ممه 21 ی ته‌مموزی 2022